وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22 ى 11 ى 2021 ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌سه‌ر په‌رشتی كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با به‌رێوه‌چوو.
راشیدهگهێنێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترین کار و پلانەکانی وەزارەتی بۆ وەرزی زستان خرایه ڕوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
1- تەواویی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی كارەبا پابەندی بڕیارەکانی کۆنترۆڵی ناوەندی وەزارەت دەبن.
2- ئامادەکاریی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دابەشکردنی کارەبا بۆ وەرزی زستان لە مانگەکانی (2,1,12) دەکرێت.
3- ڕاپۆرتی (داهاتی کارەبای شارەکان و سەرپێچییەکان) ئامادە دەکرێت.
4- هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەردەوام دەبێت و ڕێکاریی یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
5- بە کەمکردنەوەی رۆتین و دابینکردنی پێداویستییەکانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت و ژمارەیەکی زیاتر دەبەسترێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.