ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان هه‌فته‌یه‌كی تریش داخستنی ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی شاری نیوده‌لهی پایته‌ختیان ڕاگه‌یاند به‌هۆی پیسبوونی ئاوهه‌وا و بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری دووكه‌ڵ كه دانیشتووانه‌كه‌ی 20 ملیۆن كه‌سه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی شاری نیوده‌لهی ڕایگه‌یاند كه ته‌واوی قوتابخانه‌كانی شاره‌كه‌یان بۆ كاتێكی نادیار داخستووه.
پارێزگاری شاری نیوده‌لهی له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دائیره‌كانی داخستووه، داواشی له فه‌رمانبه‌ران كردووه هه‌فته‌یه‌كی تریش له ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه كاره‌كان ڕاپه‌ڕێنن.
پارێزگار فه‌رمانی داخستنی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی له 13ی ئه‌م مانگه‌وه ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ هه‌فته‌یه‌كی تریش درێژ كرده‌وه به‌هۆی زۆری و چڕی دووكه‌ڵ كه ڕه‌نگی شاره‌كه‌ی سوور كردووه.
خه‌ڵكی شاری نیوده‌لهی له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردووه‌وه به‌ده‌ست تێكچوونی ئاو و هه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئۆكسجین ده‌ناڵێنن دوای سووتانی به‌روبوومه كشتووكاڵی و دارستانه‌كانی نزیكی ئه‌و شاره‌وه له دوای بارینی بارانێكی زۆر و به‌خوڕه‌وه، دواتر له‌م مانگه‌دا ڕۆژ دوای ڕۆژ كه‌شوهه‌وا خراپتر ده‌بوو تا به‌رپرسانی شاره‌كه ناچاربوون ده‌وامی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت ڕابگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.