Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 14:33

پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا له‌ سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی هێڵی 132 کەی ڤی تانجەڕۆ - سەیدسادق سلێمانی کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ سنووری هەڵەبجە و سەیدسادق و پێنجوێن کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

له‌ باره‌ی پڕۆژه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی ڕایگه‌یاند كه‌:-

- درێژیی پرۆژەکە 55 کیلۆمەترە.

- توانای گواستنەوەی 400 مێگاوات کارەبای هەیە.

- لایەنی جێبەجێکار کۆمپانیای "مادۆ"یە.

- لەلایەن وەزارەتی کارەبا و بەشی هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت.

- ماوەی پڕۆژەکە 210 ڕۆژە.

بە تەواوبوونیشی کارەبایەکی زیاتر بۆ سنووری پرۆژەکە دەگوازرێتەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.