Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:35

ناسا پلان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشته‌جێبوون لەسەر مانگ دادەنێت

کوردستان TV
100%

 

ناسا وردەکاری پلانێکی بوێرانە ئاشکرا دەکات بۆ دانانی کارلێکێکی ئەتۆمی لەسەر ڕووی مانگ لە ماوەی 10 ساڵدا بۆ پاراستنی وزە، بە ئامانجی دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی نیشته‌جێبوونی مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایەن لەسەر مانگ.

وەک بەشێک لە بەرنامەی "ئارتمیس"ـی ناسا، لە ساڵی 2024 ژمارەیەک کەشتی ئاسمانی ڕەوانەی سەر مانگ دەکات بە ئامانجی مانەوەیەکی درێژخایەنی مرۆڤ لەسەر مانگ ئەوەش پێویستی بە پاراستنی وزە هەیە.

ناسا وەک چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە پارچەی ناوەکی بە باشترین بژاردە دەزانێت بۆ پاراستنی وزە بۆ مانەوەی ئاسمانەوانەکان لە داهاتوودا.

دوای چەندین ساڵ لە توێژینەوە لە ئەگەری پارچەی ناوەکی لەسەر مانگ وەک بەشێک لە پڕۆژەی کیلۆ پاوەر، ناسا بە هاوکاری وەزارەتی وزەی ئەمریکا ڕابەرایەتی هەڵمەتێکی نوێ دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە دانانی پارچەی وزەی ناوەکی لەسەر مانگ.

ناسا و وەزارەتی وزەی ئەمریکا بانگهێشتی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی ئەمریکا دەکەن بۆ پێشکەشکردنی دیزاینی پارچەی وزەی ناوەکی کە دەتوانن لەسەر مانگ کاربکەن و ئامادەبن بۆ سەلماندنی تواناکانیان لە ماوەی 10 ساڵدا.  

بە گوێرەی ناسا سیستەمەکە پێویستی بە پارچەی بچووک و کێشێکی کەمی پارچە ناوەکییەکەیە کە لەسەر کەشتییەکی ئاسمانی لەسەر مانگ جێگیر دەکرێت کە دەتوانێت تا 10 کیلۆوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ناسا و وەزارەتی وزەی ئەمریکا، پێویستە پارچەی زیاتر دابین بکرێت، تا بتوانێت 40 کیلۆوات وزە بەرهەم بهێنرێت کە دەتوانێت وزەی کارەبا بۆ 30 ماڵ، تا ماوەی 10 ساڵ دابین بکات.

ناسا ئاشکرای دەکات کە پلانەکەیان تەنها لە مانگدا ناوەستێت، بەڵکو هەوڵەکانی ئارتمیس درێژ دەبێتەوە بۆ هەسارەی مەریخیش.

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.