پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک کەس لە خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی قوتابییان بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان، بە بەرد و چەقۆ و بۆکس خەنجەر هێرشیان کرده سەرمان.
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە قوتابییانی زانکۆ خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بۆ داواکردنی دەرماڵەكانیان، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی قوتابییانمان و هێمنی و ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له پارێزگاری لێ كردنیان.
هەروەها ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتووه و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه قوتابی نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاوێشتن به ئاراسته‌ی هێزی چالاكیی مه‌ده‌نی و هێرشكردنه سه‌ریان به‌چه‌قۆ و بۆكس خه‌نجه‌ر، لە ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێک و چه‌ند قوتابییه‌ک بریندار بوون، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه و باری ته‌ندروستییان جێگیره.
بەڕێوبەرایەتییەکە داوا لە قوتابییان دەکات گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانیان به شێوازی هێمنانه و شارستانیانه ئه‌نجام بده‌ن و نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییه‌كه‌یان لێ تێك بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.