پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند، ده‌نگۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له شاری مووسڵ دووره له ڕاستییه‌وه و به‌ڵكو ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئۆتۆمبێلێك گڕی گرتووه.
ئه‌مشه‌و دووشه‌م لە چوارڕیانی سەیدولجەمیلە لە شاری مووسڵ ئۆتۆمبێلێك گڕی گڕت و سووتا.
دوای گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن و ماڵپەڕی (سۆشیال میدیا) وا بڵاویان كرده‌وه کە گوایە تەقینەوەیه‌كی خۆکوژی له شاری مووسڵ ڕوویداوه.
لەمبارەیەوە عەقید مازن بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا تایبه‌ت به (کوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند كه هه‌واڵه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و لە شاری مووسڵ هیچ تەقینەوەیه‌كی خۆکوژی ڕووی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەوەی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا بڵاو دەکرێتەوە چاوەشەکارییە و دوورە لە ڕاستییه‌وه.
عەقید مازن بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا ڕاشیگه‌یاند: لە ڕووداوەکهدا تەنیا زیانی ماددی هه‌بووه به گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.