ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی خۆی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن به‌هۆی بوونی تیرۆر و ڕفاندن و چه‌ند بابه‌تێكی تره‌وه.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیمه‌یلێك هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی ئاگادار كردۆته‌وه و داوای لێ كردوون سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
له ئیمه‌یله‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆكاری سهفهرنهكردنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی بۆ عێراق بۆ چه‌ند بابه‌تێك خستۆته‌ڕوو كه ئه‌وانیش بریتین له (بوونی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چه‌كداری، ئاڵۆزی سڤیل، په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و نه‌بوونی توانای پێویستی وڵات بۆ پاراستن و پاڵپشتیكردنی هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی).
له كۆتایی ئیمهیلهكهدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی كردۆته‌وه و دووباره داوای له هاووڵاتییان كردووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.