Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 06:02

ڤیدیۆ.. نەجمەدینی غوڵامی بەرهەمێکی نوێی بەناوی "شێتە گیان" بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

 

 هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەجمەدینی غوڵامی بەرهەمێكی نوێی بەناوی "شێتە گیان" بڵاو كردەوە.

گۆرانی شێتە گیان تێكستەكەی لەلایەن "شەهرامی قەدیمی" ئامادە كراوە و ئاوازەكەشی لەلایەن خودی  هونەرمەند "نەجمەدینی غوڵامی" دانراوە ، كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپەكە هەر لەلایەن شەهرام قەدیمی كراوە.

نەجمەدینی غوڵامی لە 21ی ئازاری 1958 لە گەڕەكی گوڵشەنی شاری سنە لە دایكبووە. لە تەمەنی هەژدە ساڵییەوە لە ڕێگەی ڕادیۆ‌ی سنە و كرماشانەوە دەستی كردووە  بە گۆرانی گوتن، لە كاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێراندا لەگەڵ كۆمەڵە هاوكاری كردووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵ پێشمەرگە بووە. پاشان لە ئەوروپا نیشتەجێ بووە، تا ئێستا خاوەنی 7  ئەلبوومی گۆرانییە.

ئا- كامران

 

https://www.youtube.com/watch?v=D9gX5lSc924&t=224s

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.