یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی لیستێكی 11 یاریزانی ڕاگه‌یاند كه ڕكابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2021ی جیهان ده‌كه‌ن.
فیفا ڕایگه‌یاند كه لیسته 11 یاریزانه‌كه له مانگی داهاتوو بۆ 3 یاریزان كه‌م ده‌كرێته‌وه، دواتریش له ڕۆژی 17ی مانگی یه‌كی ساڵی 2022 براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2021ی جیهان به ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
فیفا ئاشكراشی كرد كه ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی باشترین یاریزان بده‌ن بریتین له كاپتن و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر كه ئێستا ده‌توانن ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتییه‌كه.
لیسته ئه‌و 11 یاریزانه‌ی كه هه‌ڵبژێردراون بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2021ی جیهان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
- لیۆنێل میسی (ئه‌رجه‌نتین، به‌رشه‌لۆنه - پاریس سان جێرمان)
- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پورتوگال، یۆڤێنتۆس – مانچسته‌ر یونایتد)
- محه‌مه‌د سه‌ڵاح (میسڕ، لێڤه‌رپوول)
- كه‌ریم به‌نزیما (فڕه‌نسا، ڕیال مه‌درید)
- كیڤن دی بڕۆین (به‌لجیكا، مانچسته‌ر سیتی)
- ڕۆبه‌رت لیڤاندۆفسكی (پۆڵه‌ندا، بایرن میونشن)
- نیمار دا سیلڤا (به‌ڕازیل، پاریس سان جێرمان)
- ئیرلینگ هالاند (نه‌رویج، بڕووسیا دۆرتمۆند)
- جۆرجینۆ (ئیتاڵیا، چێڵسی)
- نگۆلۆ كانتی (فڕه‌نسا، چێڵسی)
- كیلیان مباپێ (فڕه‌نسا، پاریس سان جێرمان)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.