له‌یلا بن خه‌لیفه سه‌رۆكی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی لیبیا بووه یه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووی ئه‌و وڵاته خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ربژێر بكات بۆ سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كه بڕیاره ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
له‌یلا بن خه‌لیفه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له باره‌گای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیبیا له شاری ته‌ڕابلووس ئاماده بوو و به‌فه‌رمی ناوی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار كرد.
له‌یلا سه‌لیم مووسا بن خه‌لیفه له‌دایكبووی ساڵی 1975، له شاری ته‌ڕابلووسی پایته‌ختی لیبیا ژیاوه، به‌ڵام خۆی له شاری زه‌واره له ڕۆژئاوای لیبیا له‌دایكبووه.
له‌یلا پێشتر له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كاری كردووه و به‌شداریی له زۆرێك له خوله فێركاری كاری ڕاگه‌یاندن كردووه به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی لیبیا وه‌ربگرێت.
به‌مه‌ش له‌یلا ڕكابه‌رییه‌كی سه‌رسه‌ختی سه‌یفولئیسلام قه‌زافی كوڕی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا موعه‌مه‌ڕ قه‌زافی ده‌بێت له هه‌ڵبژارده‌نه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كه بڕیاره له ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.