Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:39

نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێ شەممە 23 ى 11 ى 2021 ،  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساسیش بە76 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌راورد به‌دوێنێ  به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیووه‌.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.