کاتژمێر 11ی پێش نیوهڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23 ى 11 ى 2021 ، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێر دەکرێتەوە.
لە پێشانگاکەدا، 170 کۆمپانیا لە ھەشت وڵاتەوە بەشدارن کە بەرھەم و بەروبوومەکانیان نمایش دەکەن.
پێشانگاکە چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆمپانیاکان لە ھۆڵەندا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، سعوودیە، ئوردن، میسر، تورکیا و ئێران بەشدارن و رۆژانەش پێشانگاکە لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە کراوە دەبێت.
ھەولێر.. پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و خۆراک دەکرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.