له دوا یاری هه‌فته‌ی چوارده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕایۆڤالیكانۆ میوانداری یانه‌ی ڕیال مایۆركای كرد، له‌ئه‌نجامدا، رایۆڤالیكانۆ یاریه‌كه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك برده‌وه.
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كه‌كانی شازده و بیست هه‌ردوو یاریزان سێرجیۆ گواردیۆلا گۆڵی یه‌كه‌م و ئه‌لڤارۆ گارسیا گۆڵی دووه‌میان تۆمار كرد.
گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له سوودی خاوه‌ن یاریگا ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وسێ ڕایۆڤالیكانۆ به سوود وه‌رگرتن له لێدانێكی سزا بووه خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م له رێی یاریزان ئۆسكار تریجۆ ، له خوله‌كی هه‌شتاو نۆ یاریزان ئه‌بدۆن براتس تاكه گۆڵی ڕیال مایۆركای به‌ده‌ست هێنا و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ دوو گۆل كه‌م كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واو بوو .
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی رایۆڤالیكانۆحه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو بیستوسێ خاڵی هه‌یه و له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی دێت، یانه‌ی رالو مایۆركاش تووشی پێنجه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی پازده خاله‌و له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
له لالیگادا رایۆڤالیکانۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ مایۆرکا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.