له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیتالیا، یانه‌ی تۆرینۆ ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆدێنێزێی میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یارییه‌كه به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به سوودی تۆرینۆ ته‌واو بوو .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیكۆ دی تۆرینۆ به‌رێوه چوو ، له سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی هه‌شت یاریزان جۆسێپ بریكالۆ گۆڵی یه‌كه‌می تۆرینۆی به‌ده‌ست هێنا،گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌سوودی خاوه‌ن یاریگا ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل وهه‌شت گلیسۆن بریمێر گۆڵی دووه‌می بۆ تۆرینۆ تۆمار كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده دوو ئه‌وه‌نده، له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌فت یاریزانی ئیتاڵی فێرناندۆ مارتین فۆرێستیێری تاكه گۆڵی یانه‌ی ئۆدێنێزی به‌ده‌ست هێنا .
یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی تۆرینۆ ته‌واو بوو یانه‌ی تۆرینۆ پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌ركه‌وت بۆ خانه‌ی یازده‌یه‌م به حه‌ڤده خاڵ ، یانه‌ی ئۆدینیزیش پێنجه‌م یاریه له‌م وه‌رزه ده‌دۆرێنێت و چوارده خالی هه‌یه‌و له خانه‌ی پازده‌هه‌م مایه‌وه .
له خولی ئیتاڵیادا تۆرینۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆدێنێز تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.