له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی هیلاس ڤێرۆنا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی ئیمپۆلی میوانی برده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلونۆدا، ناوه‌ڕاستكاری چیكی، ئه‌نتۆنین باراك گۆڵێكی بۆ هیلاس ڤێرۆنا به لێدانی سه‌ر تۆماركرد، پاشان یاریزان سیمۆنی ڕۆمانۆلی گۆڵی به‌رامبه‌ری ئیمپۆلی له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وت به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له دواساته‌كانی یاریشدا، ئه‌دریان تامێزی كامیرۆنی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی هیلاس ڤێرۆنای تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میوانداره‌كان مسۆگه‌ركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی هیلاس ڤێرۆنا له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ نۆزده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ئیمپۆلیش به شازده خاڵ له پله‌ی یازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له‌خولی ئیتاڵیادا هیلاس ڤیرۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئیمپۆلی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.