Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:33

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید عیزەدین قەرە محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی شەهید عیزەدین قەرە محەمەد،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئاواز حوسێن كەریم)  هاوژینی شەهید(عیزەدین قەرە محەمەد)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ئاواز بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 
23ی تشرینی دووەمی 2021
……...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد مستەفا محەمەد
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد مستەفا محەمەد،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك(محەمەد مستەفا محەمەد) باوكی شەهید(ئەحسان)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 
23ی تشرینی دووەمی 2021
…...........................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی رەفیق حاجی نەجیم سارتكەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی رەفیق حاجی نەجیم،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری دووكان كاك(رەفیق حاجی نەجیم)مان بیست.
سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و خزم و دۆست و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە رەفیق بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 
23ی تشرینی دووەمی 2021
…..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد بەگ رۆستایی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەحمەد بەگ رۆستایی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی وەفاداری رێبازی پیرۆزیی كوردایەتی  و پێشمەرگەی كۆماری مەهاباد و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كاكە(عەبدوڵڵا ئەحمەد بەگ رۆستایی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە عەبدوڵڵا بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 
23ی تشرینی دووەمی 2021
…...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی محەمەد عبید ئاسهی بەرواری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی محەمەد عبید ئاسهی بەرواری،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و پێشمەرگەی دڵسۆزی رێبازی كوردایەتی و شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كاك(محەمەد عبید ئاسهی بەرواری)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی 
23ی تشرینی دووەمی 2021
 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.