Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 12:29

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان: دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت

کوردستان TV
100%


هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23 ى 11 ى 2021 ، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا ڕایگەیاند: ئێمە وەكوو سەرۆكایەتیی پەرلەمان داوامان لە یوئێن كردووە لە رووی لۆجستی و تەكنیكییەوە هاوكاریی كۆمسیۆن بكات تا هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی راشیگه‌یاند: ئەگەر هەر لایەنێك دەیەوێت هەڵبژاردن بكرێت، دەبێ ڕێگر نەبێت و داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە ئەگەر دەیانەوێت بە هەر شێوەیەك هەڵبژاردن بكرێت، با گفتوگۆ بكرێ تاوەكوو پێش كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان بتوانین كۆمسیۆن كارا بكەینەوە.
هێمن هەورامی  گوتیشی: ئەگەر هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، دەبێ تا مانگی دوو كۆمسیۆن ئامادە بێت و ئەو لایەنانەی كار بۆ كەمكردنەوەی كورسیی كۆتای پێكهاتەكان دەكەن، جێی قەبووڵ نییە و بگرە دەبێت زیاد بكرێت.
دووپاتیشی کردەوە: کە دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بكرێت و دیاردەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان عەیبەیەکە بۆ هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.