کاتژمێر١١ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢١/١١/٢٣ لەدانیشتنی ژماره (٧)ی ئاساییی خولى پایزه، لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی خاتوو دانیاڵ میتران دا پەرلەمانی کوردستان دەقیقەیەک بێ دەنگی نواند .
لەدەسپێکی دانیشتنەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، پەرلەمانی کوردستان بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕوحی پاکی خاتوو دانیاڵ میتران دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستانیان دەست پێکرد.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان باسی لە لەخۆبردوویی و هەڵوێستی دڵسۆزانەی خاتوو دانیاڵ میتران کرد، کە لەسەرجەم رووداوەکانی گەلی کوردستان پاڵپشت و بە هەڵوێست بووە، بۆیە لە یادی ١٠ ساڵەی کۆچی دوایی خاتوو میتران دا پەرلەمانی کوردستان بە شکۆوە ئەو یادەی بەرز ڕاگرت.
پهرلەمانی کوردستان لە یادی 10 ساڵەی کۆچی دوایی خاتوو دانیاڵ میتران دەقیقەیەک بێ دەنگی نواند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.