Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 05:47

له‌ 4ی12ی ئه‌مساڵ دیارده‌ی خۆرگیرانی ته‌واو ڕووده‌دات

کوردستان TV
100%


له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ی 4ی دیسمبری 2021مانگ ده‌كه‌وێته‌ نێوان خۆرو زه‌وی له‌سه‌ر یه‌ك هێلی ته‌ریب و مانگ پێشی خۆر ده‌گرێت و ناهێڵێت تیشكه‌كانی خۆر بگه‌نه‌ زه‌وی و دیسكی خۆر به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته‌ پشت مانگه‌وه‌ و تاریكی دروست ده‌بێت بۆ ماوه‌ی یه‌ك دقیقه‌ و په‌نجاو پێنج چركه‌. 
رێبه‌ر رۆسته‌می فلك ناس رایگه‌یاند"  به‌هۆی دیارده‌ی خۆرگیرانی ته‌واو تاریكی دروست ده‌بێت، بۆ ماوه‌ی یه‌ك دقیقه‌ و په‌نجاو پێنج چركه‌ به‌ڵام كۆی پڕۆسه‌كه‌ له‌ سه‌رتاوه‌ تاكو كۆتایی زیاتر له‌ چوار كاتژمێر ده‌خایه‌نێ ، ئه‌م جۆره‌ی خۆرگیران دووباره‌ نابێته‌وه‌ تاكو ٤ی٤ی۲۰۲٤خۆرگیرانی ئه‌و جاره‌ ده‌كه‌وێته‌ بورجی كه‌وان ، له‌گه‌ڵ له‌ دایكبونی هلالی تازه‌ له‌ بورجی كه‌وان كه‌ مانگ خۆر لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ هه‌مان بورجدا و دیارده‌كه‌ ڕووده‌دات".
 هه‌روه‌ها گووتی" له‌ وڵاتانی باشوری قاره‌ی ئه‌فریقیا له ئه‌نغولاو موزنبیق و مالاوی و نامیبیا و زامبیا و زمبابوی و ولاتانی ئه‌مریكای باشور له ئه‌رجنتین و بولیفیاو برازیل و تشیلی و اكوادور و پیرۆو پاراگوای و ئۆقیانوسی هندی ده‌بینرێت ".
له‌كۆتاییدا گووتی" له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان و عێراق نابینرێ كاتی پڕۆسه‌كه‌ لای خۆمان شه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی شاشه‌ی كه‌ناڵه‌ جیهانیه‌كان كه‌ نیشان ده‌درێت ده‌توانن بیبینن ، له ڕووی فلكیه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ گۆشه‌ی چوارینه‌ی فه‌له‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی نیپتۆن له‌ بورجی نه‌هه‌نگدا و گۆشه‌ی فه‌له‌كی سێینه‌ له‌گه‌ڵ زوحل و مشتری له‌ بورجی سه‌تڵ دروست ده‌كات ".
 ئا- كامران 


 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.