هه‌رسێ به‌رگی كتێبی"پێگه‌ی شیعری منداڵان لای شاعیرانی كورد" له ئاماده‌كردنی حه‌مه ساڵح فه‌رهادی بڵاوكرایه‌وه.
به‌رگی یه‌كه‌می ،پێگه‌ی شیعری منداڵان لای شاعیرانی كورد،له ساڵی 2013 ئه‌كادیمیای كوردی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كی چاپكرد ، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ، نه‌توانرا چاپی به‌رگه‌كانی تر بكرێن.
له‌باره‌ی هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نووسه‌ر و شاعیر حه‌مه ساڵح فه‌رهادی راگه‌یاند" له‌ساڵی 2013 به‌رگی یه‌كه‌می پێگه‌ی شیعری منداڵان لای شاعیرانی كورد له‌لایه‌ن ئه‌كادیمای كوردی بڵاوكرایه‌وه، له ئێستادا هه‌رسێ به‌رگه‌كه‌ی دیكه‌ش به چاپ گه‌یاندران ، به‌مه‌ش كتێبه‌كه بوو به ( 4 ) به‌رگ".
له‌باره‌ی كۆی گشتی لاپه‌ره‌كانی هه‌رچوار به‌رگه‌كه فرهادی گووتی: كۆی لاپه‌ڕه‌كان به‌م جۆره‌ن:
به‌رگی یه‌كه‌ك / 359 لاپه‌ڕه‌یه.
به‌رگی دووه‌م / 445 لاپه‌ڕه‌یه.
به‌رگی سێیه‌م / 489 لاپه‌ڕه‌یه.
به‌رگی چواره‌م / 478 لاپه‌ڕه‌یه.
ئه‌م كتێبه ، به هه‌موو به‌رگه‌كانییه‌وه ، كورته‌یه‌ك ژیاننامه‌وبه‌رهه‌می شیعریی زیاتر له ( 60 )شاعیری كوردی به‌خۆیه‌وه گرتووه ، ئه‌وانه‌ی كه دیوانی شیعریی چاپكراویان هه‌یه و بایه‌خیان به شیعری منداڵان داوه ، له هه‌ر سێ به‌رگی دوایی ئه‌م كتێبه‌دا ، بۆ ڕیزبه‌ندیی شاعیره‌كان ساڵی له‌دایكبوونیان ڕه‌چاو كراوه ".
هه‌روه‌ها گووتی "ئه‌و شاعیره به‌ڕێزانه‌ی كه له هه‌ر چـــــوار به‌رگی كتێبه‌كه‌دا ، باسی خۆیان و به‌رهه‌می شیعری‌یان كراوه، ئه‌مانه‌ن:
به‌رگی یه‌كه‌م / زێوه‌ر ، ع .ع. شه‌ونم ، كاكه‌ی فه‌للاح ، فه‌ره‌یدوون عه‌لی ئه‌مین ، عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت ، ڕۆسته‌م باجه‌لان ، عه‌بدولڕه‌حمان فه‌هیمی ، كازم كۆیی ، جگه‌رسۆز پێندرۆیی ، خاڵند ئه‌حمه‌دی ( هۆزان ) .
به‌رگی دووه‌م / گۆران ، بێكه‌س ، زه‌كی هه‌ناری ، ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار ، دایكی سۆلاڤ ، مه‌دحه‌ت بێخه‌و ، عه‌زیزی مه‌لای ڕه‌ش ، سامی ڕواندزی ، ته‌ها بیلال ،. عائیشه میرزا عه‌بدوڵڵا ، كه‌مال ئه‌سعه‌د چه‌رمه‌گا ، ڕه‌زا شوان ، ئه‌حمه‌د حوسێن ( پێزان ) ، ئه‌مین سه‌پان ، سه‌لاح سه‌لیم سه‌یدۆك ، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د شوان ، عومه‌ر محه‌مه‌د به‌رزنجی ، موحسین ئاواره ، محه‌مه‌د داریاس .
به‌رگی سێیه‌م / شیلان گه‌یلانی ، عه‌لی به‌خته‌وه‌ر ، سه‌ربه‌ست غه‌ریب ، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ( ئه‌حمه‌د چاوشین ) ، محه‌مه‌د كه‌ساس ، خالید عه‌بدل ، به‌كر پشده‌ری ، عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی ، ئه‌مین محه‌مه‌د ، جه‌لیل حه‌مه‌سه‌عید ڕه‌شید ،. ڕه‌ئووف جه‌میل ، كاوه خه‌سرۆ كاوانی ، بڕوا محه‌مه‌دی ، سه‌لاح محه‌مه‌د ئه‌مین ڕۆژبه‌یانی ، شوان غه‌مبار ، ئه‌سعه‌دی لوڕ زاده ، سه‌لاح نیساری.
به‌رگی چواره‌م / جه‌مال گرده‌سۆری ، ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین ،. د. عارف حیتۆ ، به‌رزان ئه‌حمه‌د ، ئاكۆ محه‌مه‌د سابیر ، ئه‌لندمزووری ، حاته‌م باتاسی ، ڕێكارێ مزووری ، له‌یلا مسته‌فا خۆشناو ، نه‌جیبه ڕه‌حمانی ، نیهاد سه‌عدوڵڵا ، سه‌راب جاف ، ئازاد عه‌بدولعه‌زیز ، جه‌بارسابیر ، فه‌رهاد ئه‌حمه‌د به‌رزنجی ، سیامه‌ك فه‌یزوڵڵاهی ، گوڵاڵه ستامه‌ند ، زانكۆ سه‌ردار" .
له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌ی بۆماڵپه‌ری كوردستان تیڤی، حه‌مه ساڵح فه‌رهادی گووت" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه چه‌ند ساڵێكه ته‌واو كراوه‌و چاوه‌ڕێی چاپكردنی بووم ، له‌م دواییه‌دا هه‌ندێك له شاعیره به‌ڕێزه‌كان جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی لێیان دواوین ، به‌رهه‌می دیكه‌شیان به‌چاپ گه‌یاندووه ، به‌ڵام نه‌توانراوه به‌رهه‌مه تازه‌كانیان بخرێنه پاڵ بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ئه‌وان ، هه‌روه‌كوو له‌م چوار ـــ پێنج ساڵه‌ی دواییه‌داچه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ی گه‌نجیش هاتوونه‌ته گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌و دیوانی تازه‌ی شیعری منداڵانیان به‌چاپ گه‌یاندووه ،به‌ڵام به داخه‌وه نه‌توانرا به‌رهه‌می ئه‌وانیش بخرێنه پاڵ، هه‌ر بۆ نموونه شاعیران ڕۆسته‌م خامۆش و زارا ئه‌حمه‌د جاف و به‌ختیار كه‌لهوڕی و هی دیكه‌ش" .
له كۆتاییدا فه‌رهادی گووتی" ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه خۆم به‌قه‌رزاری ئه‌و شاعیرانه ده‌زانم كه له‌م كتێبه‌دا باسیان كراوه، هه‌روه‌ها قه‌رزاری ئه‌و هاوڕێ به‌ڕێزانه‌شم كه وه‌كوو من په‌رۆشی چاپكردنی ئه‌و كتێبه بوون و بۆ به‌دوستهێنانی سه‌رچاوه‌ی پێویستیش ئاسانكاریان بۆ كردووم ، به‌تایبه‌تی برایانی به‌ڕێزم مامۆستا عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی و كاك ئه‌مین محه‌مه‌دو كاك زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی له سلێمانی و كاك جه‌مال گرده‌سۆری له هه‌ولێر ،بۆیه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و چه‌ند دانه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیاوه به من دراوه ( كه 25 ) دانه‌یه له خزمه‌تی ئه‌واندا ده‌بێت كه باس له خۆیان و به‌رهه‌مه‌كانیان كراوه وبه ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم هه‌تا بكرێ ئه‌و به‌رگانه بۆ ئه‌وان ته‌رخان بكه‌م كه به‌رهه‌می ئه‌وانی لێ بڵاوكراوه‌ته‌وه ".
شایانی باس هه‌ر به‌ڕێزێك، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ هه‌موو به‌رگه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت ، له هه‌ولێر ، له كتێبخانه‌ی ئه‌كادیمیای كوردیدا ، كه‌نزیك كۆشكی هونه‌ر و گه‌نجینه‌یه ،ده‌ستده‌كه‌وێت .
ئا- كامران
سێ به‌ره‌گی کتێبی "پێگه‌ی شیعری منداڵان لای شاعیرانی کورد" بڵاوکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.