پێدرۆ گۆنزالێس لۆپێز ناسراو به پێدری یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆناو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتی لاوی زیڕینی بۆ ساڵی دووهه‌زاروبیست ویه‌ك به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م خه‌ڵاته ساڵانه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیه‌وه پێشكه‌ش به یاریزانێكی لاوی تۆپی پێ ده‌كرێت كه ئاستێكی به‌رزی له یاریگاكان پێشكه‌ش كردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدانی لیژنه‌یه‌ك له شاره‌زایان و هانده‌رانی وه‌رزشی، بۆ ئه‌مساڵیش پێدری ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌م یاریزانه توانی به ماوه‌یه‌كی كه‌م شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بارسێلۆنا بكاته‌وه‌و دواتر بانگهێشتی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كرا.
واش بڕیاره له سێزده‌ی مانگی داهاتوو له ڕێوڕه‌سمێكدا له باره‌گای ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا خه‌ڵاتی لاوی زێڕین به‌فه‌رمی پێشكه‌ش به پێدری بكرێت.
جێگای باسه پارساڵ ئێرلینگ هالاندی نۆروێژزی و ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ئه‌م خه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ست هێنابوو.
پێدرۆ گۆنزالێس لۆپێز خه‌ڵاتی لاوی زیڕینی بۆ ساڵی2021 به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.