یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی گاریت ساوسگیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای تا كۆتایی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار درێژكرده‌وه.
ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی توانی ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه بكات له مسۆگه‌ركردنی یه‌كێك له بلیته‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه له گرێبه‌ستی نوێی ڕاهێنه‌ره‌كه‌دا مووچه‌ی ساڵانه‌ی له سێ ملیۆن پاوه‌ندی ئیستهرلینیهوه بۆ پێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی به‌رزكراوه‌ته‌وه.
ساوسگیتی ته‌مه‌ن په‌نجاویه‌ك ساڵ له ساڵی دووهه‌زارو شازده به ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌ستنیشانكراو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده.
له هاوینی ئه‌مساڵیش ڕاهێنه‌ره‌كه باشترین ده‌ستكه‌وتی بۆ ئینگلته‌را به‌ده‌ستهێنا كه توانی تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپاو پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه.
گرێبه‌ستی گاریت ساوسگیتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را تا کۆتایی ساڵی 2024 درێژکرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.