فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند: دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كان، زیاتر لە 11 ھەزار پارچە زەوی بەسەر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید،زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال، دابەش دەکرێن.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ 11 هه‌زار141 هاووڵاتی له میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان.
فه‌رمانگه‌كه راشیدهگهێنێت: ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا كه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش هه‌ڵده‌ستێت به وردبینیكردنی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.