بۆ پاراستنی گیانی قوتابییان، ئهنجوومهنی زانكۆی سلێمانی بڕیاری دا بۆ ماوهی دوو ڕۆژ خوێندن له سهرجهم كۆلیژهكانی زانكۆی سلێمانی ڕابگیرێ.
ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی به بڕیارێكی فهرمی ئەمڕۆ سێشهم بڕیاری دا بە وەستاندنی تەنها دوو رۆژ خوێندنی خوێندكاران، تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكە.
له بڕیارهكهی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانیدا هاتووه: ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021، ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە پێی دراوە بە پێی ماددەی سیانزەم/ بڕگەی یەكەم/ خاڵی 9 لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبەر پاراستنی گیانی خوێندكاران و لەسەر داواكاری بەشێك لە كەسوكاری خوێندكاران، بڕیاری دا بە وەستانی تەنها خوێندنی خوێندكاران بۆ دوو ڕۆژ ( 24 و 25-11-2021) لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی و گەڕانەوەی خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.