ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو كه ڕێژه‌یه‌ك له نه‌وته خه‌زنكراوه‌كانی ڕاده‌كێشێت.
كاتژمێر 5ی سه‌رله‌ئێواره نرخی نه‌وتی برێنت له بازاره‌كانی جیهان 1.5% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه 81 دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان كه‌متر بوو له 79 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خامی تێكساسیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی به ڕێژه‌ی 1.4% و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 77.76 دۆلاره، سه‌رله‌به‌یانی نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی ئه‌مجۆره به 76 دۆلار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.