گرنگیدان به بەرهەمی ناوخۆیی و پەرەدان بە سێکتەری کشتوکاڵ، یەکێکە لە کارە لە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كابینه‌ی نۆیه‌م بڕیاری دروستكردنی چه‌ند سایلۆیه‌كی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا بۆ ئەوەى جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی ساخكردنه‌وه و به بازاڕكردنی گه‌نمیان نه‌مێنێت و بتوانن گەنمى خۆیان ساخ بکەنەوە و تەنانەت چەندین بەرهەم و پێویستى دیکەى بازاڕیش پڕ بکرێتەوە کە لە گەنمەوە بەرهەم دێن.
سایلۆکە تەواو بووە
سەلام حەمید سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار ڕایگەیاند: ئه‌م پڕۆژە‌یه كه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 20 دۆنم زه‌وی دروست كراوه، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ جوتیارانی سنووری گەرمیان دەکات و لە 13ی ئەیلوولی 2021 کارەکانی تەواو بووە و ئێستا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بڕیار وایه كۆتایی ئه‌مساڵ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سایلۆکە به ستاندارد دروست كراوه
هه‌ر پڕۆژە‌یه‌ك كه ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێت بیر له كوالێتی ئه‌و كه‌ره‌ستانه بكرێته‌وه كه بۆ دروستكردنیدا به‌كاردێت، سەلام حەمید گوتی: له دروستكردنی سایلۆی كه‌لار ته‌واوی ستاندارده‌كان ڕە‌چاو كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به شێوه‌یه‌ك بخرێته خزمه‌تی جوتیاران كه هیچ گرفتێكی نه‌بێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار باسى لەوە کرد کە "ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی سایلۆكه به كارهاتوون له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆڵمێكسی ئیتاڵییه‌وه بەرهەمهێنراون و كۆمپانیای ئه‌دمین كه كۆمپانیایه‌كی خۆماڵییه بەم کەرەستانە پڕۆژەکەى جێبه‌جێ کردووە.''
سایلۆی کەلار كه بە گوژمەی 20،6 ملیار دینار دروست كراوه، توانای وەرگرتنى 40 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی دەڤەرى گەرمیانی هەیە و لە 16 کۆگای وەرگرتنی گەنم پێکهاتووە کە هەریەکەیان 2500 تۆن گەنمی تێدا جێگا دەبێتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا پێنج کۆگای تایبەتیش بۆ هەڵگرتنی بەرهەمە خۆراکییەکان لەگەڵى دروست کراوە، ئەمە سەرەڕاى بوونى تاقیگه و قه‌پان و دوو ئامێری وه‌رگرتنی گه‌نم بۆ پشكنین له جۆری فلامینگۆ و كۆگایه‌كی ئاوی ١٤٠ مەترى سێجا كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی ئاو بۆ پڕۆژە‌كه.
له نێو پڕۆژەکە‌دا سیسته‌مێكی ئاگركوژێنه‌وه به ته‌واوی كه‌لوپه‌ل و ئامێری پێویست دابینکراوە و شه‌ش خانووی نیشته‌جێبوونیشی تێدا دروست كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ستاف و فەرمانبەرانى سایلۆکە له كاتی كاركردنیدا بمێننه‌وه. بە گشتى هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه له‌و پڕۆژە‌یه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن له وه‌رگرتن و به‌تاڵكردنی گه‌نمی جوتیاران لە ڕێگەی سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو و ئه‌لیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.
ڕەخساندنی هه‌لی كار
سەرۆکی لیژنەی سەرپەرشتیاری دروستکردنی سایلۆی کەلار سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كاریان كردووه، باسى لەوە کرد "هەر لە سه‌ره‌تای كاركردن له پڕۆژەکە تا ته‌واوبوونیشی به به‌رده‌وامیی 150 بۆ 180 كه‌س كاریان تێدا كردووه. لەمەولاش و بە وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران 60 هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ڕەخسێت".
بۆ ئەوەى بتوانرێت بە بەردەوامى کارى تێدا بکرێت و هەموو دەم و ساتێک لە خزمەت هاووڵاتییاندا بێت، سایلۆکە به‌ستراوه‌ته‌وه به تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانی 33 كه‌یڤی و هیچ كێشه‌یه‌كی كاره‌بای نابێت بۆ ئەوەى بتوانێت له یه‌ك كاتدا هه‌م گه‌نمى جوتیاران وه‌ربگرێت و هه‌میش دابه‌شی بكات.
پڕۆژە‌ی سایلۆی کەلار پاڵنەرێکی سەرەکیی جوتیاران دەبێت بۆ ئەوەی پڕۆژە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان بەرزتر بکەنەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، پاڵپشتیی تەواویان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.