Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:36

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌کانی جیهان به‌رز بوه‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24 ى 11 ى 2021 ، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا جارێكی دیكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه‌ 82 دۆلار و 48 سه‌نت.
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساسیش بە78 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت به‌راورد به‌دوێنێ و رۆژانی پێشتر  به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیووه‌.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.

 

 

ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.