وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: بەبڕی زیاتر لە164 ملیۆن دینار، چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەچەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی (164) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتیە لە:
- گەیاندنی كارەبا بۆ گوندی قورەتە/ وێستگەی چەمچەماڵ 11/33/132 كەی ڤی فیدەری 1
-دانانی تۆڕی كارەبای نوێ بۆ بەشێك لەگەرەكی هەرێم وێستگەی تەكیە فیدەری 4 تەكیەی كاكەمەند.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیدهگهێنێت: پرۆژەكەش بەبڕی (164.455.000) سەدو شەست و چوار ملیۆن و چوارسەدو پەنجاو پێنج هەزار دینار جێبەجێدەكرێت و لەلایەن کۆمپانیایه‌كه‌وه کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی (35) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.