مانچێستەر یونایتد بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ڤیاریاڵی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
یارییهكانی ھەفتەی پێنجەمی یاریی گرووپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بە دوو رووبەرووبوونەوە دەستی پێ کرد.
یانەی بایرن میونشن، کە پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر کردبوو، لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دینامۆکیێڤی ئۆکراینی.
بایرن میونشن، لەو یارییەی کە لە لایەن ناوبژیوان خەلیل ئوموت مەلەرەوە داوهریی دەکرا، بە گۆڵەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لە خولەکی 14 و کینگسلی کومان لە خولەکی 42دا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کە یاریزانی دینامۆکیێڤ، دینز ھارماش لە خولەکی 70دا تۆماری کرد، توانی یارییهكه بباتەوە.
بهوشێوهیه رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، توانی لە دوایین نۆ یاریدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆمار بکات.
لە یارییەکی دیکەی پاڵەوانێتییەکەدا کە لە ھەمان کاتژمێردا بەڕێوەچوو، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی ڤیاریاڵی ئیسپانی بباتەوە.
ھەریەک لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 78 و چادۆن سانچۆ لە خولەکی 90دا گۆڵەکانی مانچێستەر یونایتدیان تۆمار کرد.
مانچێستهر یونایتد خۆی گهیانده قۆناغی 16 ى خولی یانه پاڵهوانهکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.