Erbil 38°C یەکشەممە 09 ئاب 09:19

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان: پڕۆژه‌یه‌کی حکوومه‌ت ده‌رفه‌تی کار بۆ 4 هه‌زار ده‌رچوو دابین ده‌کات

کوردستان TV
100%


 لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە چوار ھەزار دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین دەکرێت .
سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسایەکی ناردووتە پەرلەمان و تێیدا دەرفەتی کار بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆم لە بەشەکانی ڤێرتێرنەری و کشتوکاڵ دابین دەکرێت، بەپێی پڕۆژەکە دەرچوانی ئەو دوو بەشە وەک سەرپەرشتیار لە پڕۆژەکانی کشتوکاڵ و ڤێرتێرنەری وەردەگیرێن.
 دەشڵێت، پڕۆژەکە دەرفەتی کار بۆ زیاتر لە چوار ھەزار دەرچوو دابین دەکات و سەرەتایەکی باشە بۆ ئەوەی بتوانین لەڕێگەی یاساوە دەرفەتی کار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابین بکرێت.
سارا دڵشاد  باس له‌وه‌ش ده‌كات: بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ ڕاپۆرتێک لەبارەی پڕۆژەکەوە لەلایەن وەزیر و لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکراوە و بڕیارە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت لە ماوەکانی داھاتوو، ئەمەیش دەبێتە ھۆکارێک دەرفەتی زیاتری کار بۆ دەرچووانی زانکۆ فەراھەم بکرێت و ھەر پڕۆژەیەکی ھاوشێوەش بێتە پەرلەمان لەپێناو کەم کردنەوەی ڕێژەی بێکاری وەک پەرلەمان ئامادەین بۆ تێپەڕاندنی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.