Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:48

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل هێرشیان کرده‌ سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کى سه‌ربازى له‌ سووریا و کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%


 لە ئاکامی بۆردومانە چڕەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 2 کەس کوژران و 7ی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە بەرەی باکووری رۆژهەڵاتی بەیروتەوە چەند ئامانج و خاڵێکیان لە ناوەندی سووریا کردە ئامانج و، سیستەمە بەرگرییەکانی سووریا لە ئاسمانی شاری حمس توانیان بەرپەرچی هەندێ لە مووشەکانەوە بدەنەوە و بیانخەنە خوارەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی سەربازیی بە ئاژانسەکەی راگەیاند، بۆردومانەکان بوونە هۆی کوژرانی دوو کەس و برینداربوونی 7 کەسی دیکە کە شەشیان سەربازی رژێمی سووریان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.