Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 04:51

سوپای عێراق ھەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕیکردن و چەتەی زانیارییەکانی رایگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای عێراق ھەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی سیخوڕیکردن و چەتەی زانیارییەکانی لە پارێزگای کەربەلا باشووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی ئاسایشی باشووری سەڵاحەددین، ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی باشووری پارێزگای سەڵاحەددین بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی کەربەلا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تۆڕێکی مەترسیداری سیخوڕیکردن و چەتەی زانیارییەکانیان لە پارێزگای کەربەلا ھەڵوەشاندووەتەوە و ھاتووە: لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێنج ئەندامی تۆڕەکە دەستگیرکراون.
باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان لە میانی وەرگرتنی گوتەکانیاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە دەرەوەی وڵات مەشق و راھێنانیان پێکراوە و ھەوڵیانداوە داتا و زانیارییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان بەتایبەتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی بدزن و بیفرۆشن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.