وەزیرى تەندروستى رایدەگەیەنێت: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین یان پشکنینی ھەفتانەی (PCR )، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
راشیدهگهێنێت:لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومهتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند: لەئێستادا، سێ جۆری ڤاکسین بەردەستە و تا رادەیەکی باش بەرەوپێشچوون لە وەرگرتنی ڤاکسین ھەیە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە مانگی داھاتوەوە ھەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکترۆنی یان پشکنینی ھەفتانەی PCR، دەبێتە مەرج بۆ دەوامی فەرمانگە، زانکۆ و شوێنە گشتییەکان.
لەبارەى پێدانى ژەمى سێیەمى ڤاکسین بە هواوڵاتیان، د. سامان رایدهگهێنێت: لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدان، لایەنی زانستی ژەمی زیادەکی (سێیەم) خراوەتەڕو و رێکار و رێنماییەکان تاوتوێ کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا، بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەن.
دهقی راگهیاندراوی وهزیری تهندروستی:
سەبارەت بە پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین، تاڕادەیەک بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاوڵاتیان.
لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی و ڕێکار و ڕێنماییەکان تاوتوێکراوە، لە ئایندەیەکی نزیک بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.
لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکتڕۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتیەکان.
لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.
لە هەرێمی کوردستان:
3,255,980 هاوڵاتی (سەرووی 18 ساڵ)
4,366,500 هاوڵاتی (سەرووی 12 ساڵ)
2,138,399 ژەم دابینکراوە.
* 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.
* 1,522,057 ژەم بەکارهاتووە بەم شێوەیە:
- 908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەرووی 18 ساڵی و (21%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.
- 613,900 ژەمی دووەم (19%) سەرووی 18 ساڵی و (14%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
24 تشرینی دووەم 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.