Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 04:51

کازمی: دیبلۆماسییەتی کارا و ڕاستگۆ ڕێگای بەدەستهێنانی دەستکەوت و دروستکردنی پردی پەیوەندییە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەبۆنەی ڕۆژی دیبلۆماسییەتی عێراقی پیرۆزبایی لەسەرجەم دیبلۆماسییە عێراقییەکان دەکات.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە توویتێکدا نووسیویەتی: ڕۆژی دیبلۆماسییەتی عێراقی لە هەموو دیبلۆماسکاران پیرۆز دەکەم.

هەروەها نووسیویەتی: شانازی دەكەین بە سەركەوتنەكانی كردنەوەی ئاسۆی هەماهەنگیی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی كە وڵاتەكەمانی كردووە بە ڕووگەیەك بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی و هاریكاریی.

لە تویتەکەدا ڕوونیشی کردووەتەوە کە دیبلۆماسییەتی كارا و ڕاستگۆ ڕێگای بەدەستهێنانی دەستكەوت و دروستكردنی پردی پەیوەندییە.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.