گوته‌بێژی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكه‌یان سبه‌ی پێنجشه‌م گه‌شتێكی تر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌دات.
حوسێن ئه‌لڕوبێعی گوته‌بێژی هێڵی ئاسمانی عێراقی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی ڕاگه‌یاند: سبه‌ی كاروانێكی تری كۆچبه‌رانی عێراقی له بیلاڕووسیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق. جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا نازانن ژماره‌یان چه‌ند كه‌سن.
گوته‌بێژی هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هیچ دۆخێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته پێش، فڕۆكه‌كه‌مان كاتژمێر 14:30 به‌كاتی ناوخۆ به‌ڕێ ده‌كه‌وێ بۆ عێراق.
ئاژانسه‌كه ئاشكرای كردبوو كه ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه عێراق زیاتر له 100 كه‌س ده‌بێت.
جێی باسه ڕۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو كاروانی یه‌كه‌می كۆچبه‌رانی عێراقی كه پێكهاتبوون له 430 كۆچبه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك به‌ڕێ كه‌وتن و سه‌ره‌تا فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نیشته‌وه و كۆچبه‌رانی كورد دابه‌زین، دواتریش فڕۆكه‌كه ڕووه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.