پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز حوسێن عەباس ئیبراهیم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، حوسێن عەباس ئیبراهیم،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو(ئامینە قادر عەلی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و خزم و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
24ی تشرینی دووەمی 2021
…...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی منیر حەسەن زێری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی منیر حەسەن زیری،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی(منیر حەسەن زێری)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو منیر حەسەن بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
24ی تشرینی دووەمی 2021
…..................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عائیشە ئیبراهیم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عائیشە ئیبراهیم،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(عائیشە ئیبراهیم) هاوژینی خوالێخۆشبوو حاجی سلێمانی سەركەپكانمان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كوڕەكانی كاك رەسوڵ و ئەحمەد و محەمەد و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و خزم و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتو عائیشە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
24ی تشرینی دووەمی 2021
..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی یونس عومەر بابیری
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی یونس عومەر بابیری،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز كاكە(یونس عومەر بابیری) كوڕی شەهید(عومەر بابیری)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و تەواوی دۆست و خزم و كەسوكارتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەكتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە یونس بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
24ی تشرینی دووەمی 2021
…..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی لیوا نەسرەدین عەلی عوسمان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی لیوا نەسرەدین عەلی عوسمان،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان لیوا(نەسرەدین عەلی عوسمان)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخشبوو كاكە نەسرەدین بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
24ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.