ئهمشهو چوارشهم مەترانییەی سریان کاسۆلیک لە عەنکاوا ئاگری گرت و پارێزگای ههولێریش ئاشكرای دهكات كه ئاگرهكه بههۆی شۆڕتی كارهباوه بووه.
ڕاگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه: ئەمشەو چوارشەمە بەهۆى شۆرتى کارەباوە لە مەترانییەی سریان کاسۆلیک لە عەنکاوا ئاگرکەوتەوە.
ڕاشیگهیاند: هەر دوای ئاگرکەوتنەوەکە تیمەکانى بەرگریی شارستانى هەولێر گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و بە ماوەیەکى پێوانەیی توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن کە جگە لە زیانى ماددیی هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
لەگەڵ ڕوودانى ڕووداوەکەش، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامى قەزایی ناوەند و رامی نووری عودهیش بەڕێوەبەری ناحیەی عەنکاوا گەیشتنە شوێنى ئاگرکەوتنەوەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.