بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى رایده‌گه‌ێنێت: سه‌رجه‌م دۆسیه‌ى شه‌هیدان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان .
به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان به‌پێى ڕێنماییى ژماره 5 له چوارچێوه و په‌یڕه‌و و یاسای چاکسازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک قۆناغى یه‌که‌م ۱۰۱٨ دۆسیه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش له وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه‌وه گواسترا‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، ئه‌م دۆسیانه پاش وردبینیى لایه‌نى جوگرافى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و بانکه‌کانیان و ڕاسپارده‌بوونى شایسته‌کانیان به‌پێى ماف و ئیمتیازاتى یاساى ژماره 9ی که‌سوکارى شه‌هیدان ته‌واوى شایسته‌کانیان بۆ ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنەوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێم کۆ بووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌که‌وه و به هه‌ماهه‌نگى و به هه‌مان شێوه کار بکرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی کارمه‌ندانى هێزى ناوخۆ و شه‌هیدانى زێره‌ڤانى و شه‌هیدانى هێزه‌کانى ناوخۆ و پاسه‌وانانى سنوور و، ڕێنمایى و ڕێکارى په‌یڕه‌وییانه بگیرێته به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى دۆسیه‌کانیان بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان.
ده‌شڵێت: ئامانج له‌م پرۆسه‌یه به پله‌ى یه‌ک بۆ ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان و کۆکردنه‌وه‌یانە له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، پاشان کار دەکەین بۆ ده‌رکردنى یاسایه‌کى گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى هه‌رێمى کوردستان و چاکسازیکردن له ته‌واوى دۆسیه‌ى شه‌هیدان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى دیکه‌ى حکوومه‌ت.
به‌ره‌ڤان حه‌مدى: سه‌رجه‌م دۆسیه‌ى شه‌هیدان ده‌گوازرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى شه‌هیدان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.