خۆکاندیدکردنی سەیفولئیسلام قەزافی، کوڕی سەرۆکی لەکارلابراوی لیبیا، موعەمەر قەزافی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە کە بڕیارە لە 24ی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، رەت کرایەوە.
بەرپرسێکی لیبی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکیدا به كهناڵهكانی راگهیاندنی راگهیاندووه: دەسەڵاتی دادوەری لیبیا داواکەی سەیفولئیسلام قەزافی بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە، کە بڕیارە لە 24ی کانوونی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، رەت کردووەتەوە.
سەیفولئیسلام لە 14ی تشرینی دووەمدا سەردانی لقی سەبهای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی لیبیای کرد و داوایەکی تایبەت بە خۆکاندیدکردنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتەدا پێشکەش کرد.
رهت كردنهوهی خۆکاندیدکردنی سەیفولئیسلام قەزافی لە کاتێکدایە کە ناوبراو بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژبە مرۆڤایەتیی لەلایەن دادگای سزادانی نێودەوڵەتییەوە داواکراوە.
خۆکاندیدکردنی سەیفولئیسلام قەزافی بۆ سهرۆکایهتی لیبیا ڕەت کرایهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.