ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 25 ى 11 ى 2021 ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا جارێكی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 82 دۆلار و 26 سه‌نت.
هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش تەکساسیش بە78 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت به‌راورد به رِۆژانی پێشتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیووه.
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ، كه به 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر به‌هۆی ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه به‌ر ، به تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.