له گه‌ڕی هه‌شته‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، كاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25 ى 11 ى 2021 ، دوو یاری له هه‌ردوو شارۆچكه‌ی زاخۆ و پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، یانه‌ی زاخۆ میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات.
به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م یارییه زاخۆ نۆ خاڵی هه‌یه‌و له ناوه‌ڕاستی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران ته‌نیا شه‌ش خاڵی كۆكردۆته‌وه‌و له پله‌ی دوازده‌می ریزبه‌ند دایه، بۆیه هه‌ردوو یانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ره‌بۆی دۆڕانی یاری گه‌ڕی پێشوویان بكه‌نه‌وه.
له دووه‌م یاری ئه‌مڕۆی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی كوردستان و له شارۆچكه‌ی پیرمام، یانه‌ی ئارارات له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، ئارارات یازده خاڵی هه‌یه‌و له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت و چاوی له سێ خاڵی یاریه‌كه‌یه تا له ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ند نزیك بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌نی نۆ خاڵه، دوێنێش یاریزانانی هه‌ردوو تیپ دوایین یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌م یاریه سازكرد.
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی کوردستان ئه‌م یارییانه به‌ڕێوه‌ده‌چن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.