فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان روونكردنهوهیهكی له بارهی كهمبوونهوهی كارهبا بڵاوكردهوه.
له روونكردنهوهی فهرمانگهكهدا هاتووه:
لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەینە هاونیشتمانیانی خۆشەویست.
راشیدهگهیهنن: یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/١٢/٢٠٢١ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سەبارەت بە کارەباى هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە.
له كۆتاییدا رایدهگهیهنن: وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەى لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢8/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.