Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 00:58

ئینته‌رمیلان په‌ڕییه‌وه‌ بۆ قۆناغی 16 ى خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان

کوردستان TV
100%


لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە هەمان گڕوپی خولەكەدا، یانەی ئینتەرمیلان بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی شاختار دۆنێتسكی ئۆكراینی میوانی بردەوەو گەیشتە قۆناغی شازدە.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست ویەكدا، ئیدین دزیكۆی بۆسنی گۆڵێكی بۆ ئینتەر تۆماركرد.
 دوای شەش خولەكی دیكەش هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئینتەرمیلان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی چوارەم گەیشتە دە خاڵ و بە شێوەی پێشوەخت خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە، شاختاریش بە تەنها خاڵێك لە پلەی چوارەم و كۆتایی ڕیزبەندی گڕوپەكە دێت.


 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.