له فرۆشتنێكی ئاشكرا ، له‌پاریس ،ده‌ست نووسێكی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین كه بیرۆدزی رێژه‌یی گشتی له خۆدهكرێت،به زیاتر له 13 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
خانه‌ی فرۆشتنی ئاشكرا" كریستیز" ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، ده‌ستنووسه‌كه له 54 لاپه‌ڕه پێكدێت كه ئه‌نیشتاین به هاوكاری یاریده‌ره‌كه‌ی "میشل بیسۆ" له نێوان 1913- 1914 نوسیووه ، ده‌ستنووسه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كڕاوه ،كه ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
شایانی باسه ،ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین فه‌یلسووف و زانای فیزیك، ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵی هه‌بووه كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی كه‌مێك ئاڵۆز بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و حه‌زی له پێوه‌ندیی كردووه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.