په‌یجی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی، بڵاوی كرده‌وه: كاركردن له پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی به‌رده‌وامه به چڕی كاری تێدا ده‌كرێت.
په‌یجی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی رایدهگهێنێت: له ئێستادا كاری چڕ له دروستکردنی پرد، ئەندەرپاس، یەکتربڕ، راگری کۆنکرێتی، هێڵی کارەبایی ناو پڕۆژەکە و راخستنی چینەکانی تێکەڵەی ژێر قیر کە قۆناغێکی پێشکەوتووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیە ده‌كرێ.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی یه‌كێكه له پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکانی شاری سلێمانی كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی جێ به‌جێ كردندایه، كه درێژییەکەی (32) کیلۆمەترە و ڕۆژی 11 ى 7 ى 2020 له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ردی بناغه بۆ پڕۆژه‌كه دانرا.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.