Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:35

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک 27 کۆچبەر لە فه‌ڕه‌نسا خنکان

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران کە لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بەڕێ کەوتبوو، لانی کەم 27 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کۆچبەرەکان هەوڵیانداوە بەڕێگای نایاسایی لە شاری کالێی فەڕەنساوە بە دەریای مانشدا بچنە بەریتانیا.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوای ئەوەی ماسیگرێک لە ناو دەریای مانش چەند تەرمێکی بینیوە، دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، دواتر هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی نقومبوونی بەلەمەکە ته‌رمی لانی كه‌م 27 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە و پێنج کۆچبەریش بەبێهۆشی رزگارکراون.
جێی ئاماژەیە لە شاری کالێی فەڕەنسا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر هەن کە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین و بەوهۆیەشەوە هەوڵدەدەن بەڕێگەی نایاسایی خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بەرپرسانی فەڕەنسا ئاشکرایان کردوون، لەمساڵدا نزیکەی 31 هەزار و 500 کۆچبەری نایاسایی هەوڵیانداوە لە فەڕەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.