به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی ده‌وامی فه‌رمی خۆی بڵاو كرده‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی و نوێكردنه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان هه‌یه.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا هاتووه: ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ینه‌وه که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت (نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (28/11/2021) تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (02/12/2021) ده‌وامی فه‌رمانگه‌كه‌یان ده‌گۆڕێ.
بڵاویشی كرده‌وه كه ئه‌م هه‌فته‌یه کاتی دەوامی فەرمییان لە کاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تاکو (6:00)ی ئێوارەیە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.