سەرلەبەیانى ئەمڕۆ پینجشەمە بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەرکونسڵى گشتى وڵاتى تورکیا و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتارانى ئەو وڵاتە و بازرگانان، یەکەمین پێشانگاى زێڕ لە شارى هەولێر کرایەوە.
لەوبارەیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى ئامادەبووان و دەستخۆشى لە ڕێکخەران و بەشداربووانى پێشانگاکە، ڕایگەیاند: کردنەوەى ئەمجۆرە پیشانگایانە لە وڵاتانى جیهان خۆى لەخۆیدا نیشاندانى پێشوەچوونى بەرچاوى گەشەى ئابوورییە، بەهیواى ئەوەین کردنەوەى ئەم پێشانگایە ببێتە بەشێکى گرینگ لە پەرەپێدان و پێشەوەچوونى کەرتى بازرگانى و بەرزبوونەوەى ئاستى ئابوورى کوردستان و لێى سوودمەندبین.
پارێزگارى هەولێر هەروەها گوتى: کارنامەى حکوومەتى هەرێم، بە تایبەتى تێڕوانینى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەردەوام هەمچەشنکردنى ئابوورى و سەرچاوەکانى ئابوورى بووە لە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو کات ڕایسپاردووین پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین لەگەڵ وڵاتانى درواسێ.
ڕاشیگهیاند: لێرەوە دووپاتى ئەوە دەکەینەوە کە هەرێمى کوردستان خوازیارى بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە بازرگانییەکانییەتى لەگەڵ هەردوو وڵاتى دراوسێ تورکیا و ئێران و شارەکانى ترى ناوهڕاست و باشوورى عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.