نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له شاری هه‌ولێر 9 ئۆتۆمبێل به‌ریه‌ك كه‌وتن.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ له‌نێو ئه‌نده‌ر پاسی دارایی، ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 9 ئۆتۆمبێل به‌ریه‌ك كه‌وتن.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه ده‌گمه‌ن و كه‌موێنه‌یه هۆكاره‌كه‌شی خێرایی زۆر و نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی پێویست بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبوو، بەلام زیانێكی زۆری ماددی هەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.