وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەرگرتنى (1521) قوتابی تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە پێى ئەنجامى سکاڵاکانیان ڕادەگەیەنێت کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک قوتابی دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابهزینیان کردبوو بە پێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە.
دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا لهپێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچووانى قۆناغى دوازدهی ئامادەیى ئەوانەى ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبۆوە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لە ئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان (1521) قوتابی دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) گەڕایەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.